دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بنکەیەکی سەربازی سەر بە سوپای پاسدارانی لە تاران، تەقینەوەیەک رویدا کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی 10کەسی دیکە.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئامەژەی بە ئاگرکەوتنەوەیەک داوە و رایگەیاندووە، "بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بنکەکانیان، کەسێک کوژراوە و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون"، بەڵام ئاماژەی بە شوێن و هۆکاری تەقینەوەکە نەکردووە.

وردەکاری روداوەکە:

جەلال مەلەکی، گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران، لەبارەی روداوەکەوە رایگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژوورێکی کانێکس (پلاستیکی) لە ناوەندی سەربازی لە شاڕێی یاسینی سەرووی ناوچەی کولاهدوز ئاگری گرتووە و تیمەکانی سێ وێستگەی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی رەوانەی شوێنەکە کران."

مەلەکی وتیشی "بەهۆی داخراوی شوێنەکە و گەرمای زۆر، ژوورەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و 10ی دیکەش بریندار بوون."