لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی تایر لە باشووری لوبنان، سەرکردەیەکی  دیار لە هێزی ڕەدوانی سەربە حیزبوڵڵا کوژرا.

ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند: “ فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆسەر ناوچەی رەشکانانیە لە لوبنان ئەندامێکی باڵای هێزی رەدوانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوشت".

سەرەڕای ئەوەی لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024 بە نێوەندگیری ئەمریکا حیزبوڵا و  ئیسرائیل گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر چەند ناوچەیەکی لوبنان و بە ئامانج گرتنی ئەندامانی حیزبوڵا.