محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆك كۆماری ئێران دەستیلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە، بەڵام تاكو ئێستا سەرۆك كۆماری ئێران دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند نەكردووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕو، بەپێی یاسای كێشە هەستیارەكانی حكومەتی ئێران، بەڕێوەبردنی پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار لەلایەن جەواد زەریفەوە، پێشلكارییەكی روون و ئاشكرایە، بەوپێیەی دوو منداڵی ناوبراو رەگەزنامەی ئەمریكییان هەیە و ئەوەش پێچەوانەی دەقی یاساكەیە، كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، نابێت ئەو كەسانەی لە پۆستە هەستیارەكاندا دەستبەكاردەبن، خۆیان یاخود هاوسەر و منداڵەكانیان رەگەزنامەی دووەمیان هەبێت.

پێشتریش و هەر لەم كابینە وزارییەی ئێراندا، جەواد زەریف دوای 10 رۆژ لە دەستنیشانكردنی بۆ پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد، بەڵام دەستلەكاركێشانەوەی پەسەند نەكرا.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی ئێران، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران متمانەی لە عەبدولناسر هیمەتی ، وەزیری دارایی و ئابوریی وڵاتەكە سەندەوە.