حەماس وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی بڵاوکردەوە سبەینێ ئازادیان دەکات
١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
بزوتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی ئاگربەستی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکاندا، ناو و وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ ئازادیان دەکات.
ئەبو عوبێدە، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان، بڕیاردرا سبەینێ سێ زیندانی ئیسرائیلی بەناوەکانی: ئۆفەر کاڵدیرۆن - کیس شمۆنسێل سیگال - یاردن بیباس. ئازادبکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئازادکردنی بارمتەکان، دوێنێ پێنجشەممە لەناو کەشێکی ناڕێکخراودا بەڕێوەچوو کە بووە هۆی ناڕەزایی ئیسرائیل و وایکرد، وەک وەڵامێک بۆ حەماس، ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی بۆ چەند کاتژمێرێک دوابخات.