تاوەكو ئێستا بەهۆی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر لە ٤٦ هەزار كەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، تاوەکو ئێستا ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ـەوە لە غەززە كوژراون، گەیشتووەتە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ كەس و زیاتر لە ١٠٩ كەسیش بریندار بوون.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەکو ئەم ساتە تەرمی بەشێک لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە لەژێر داروبەردی خانووە رووخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکان و دۆزینەوەی ناسنامەکەنیانن.
لە شەوی ٧ی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٣ حەمماس بە پێنج هەزار موشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و ئیسرائیلیش دەستی کرد بە وەڵامدانەوە، لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا جەنگ لەنێوانیاندا بەردەوامە.