ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی نیپاڵ و چین بۆ هەزار و 147 كەس بەرزبووەوە و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش بێسەروشوێنن.
بەپێی دوایین ئاماری دەستەی بەڕێوەبردنی باری لەناكاوی نیپاڵ و لێپرسراوانی هەرێمی تبت لە چین، ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەكەی نیپاڵ و چین بۆ هەزار و 130 كەس بەرزبووەتەوە، كە هەزار و 114یان لە نیپاڵن و 16 گیانلەدەستدانیش لە چین تۆماركراوە.
لەلایەكی ترەوە، لێپرسراوانی هەرێمی ئوتار پرادیش لە هیندستان رایانگەیاند، تا ئێستا 17 تەرمیان لە چەند ناوچەیەكی هاوسنور لەگەڵ نیپاڵدا دۆزیوەتەوە.
هاوكات، تا ئێستا چوار هەزار و 462 كەس تا ئێستا بێسەروشوێنن، كە سێ هەزار و 916 كەسیان لە نیپاڵ و 546 كەیان لە چینن.
وەك میدیاكانی چین و نیپاڵ باسی دەكەن، لەناو گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوواندا سەدان گەشتیاری بیانی هەن، كە ژمارەیان لە نیپاڵ 583 كەس و لە چینیش 261 كەسە.
ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ بۆ هەزار و 147كەس بەرزبووەوە