کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی عێراق دەکرێت
١٣ی ئایاری ٢٠٢١
١٣ی ئایاری ٢٠٢١
کۆمپانیای ئاسیاپەی رایگەیاند، لە ئێستادا لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەیەوە بەکارهێنەرانیان دەتوانن سێ جۆری جیاوازی ماستەرکارد کە پێکهاتووە لە کارتی ئۆنڵاین، کارتی پلاتینیۆم و کارتی وۆرڵد داوا بکەن و یەکێک لە کارتەکانیش بۆ ماوەیەکی کاتی، بێ بەرانبەرە.
ئاسیاپەی ئاماژەی بەوەشكردووە: کارتەکانی ئاسیاپەی ماستەرکارد گونجاون بۆ پارەدان لە فرۆشگاکان، کڕینی ئۆنلاین و سودبینین لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەر شوێنێک کە پاڵپشتی ماستەرکارد بکات.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، کارتەکان پاڵپشتی ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان دەکەن بە چەندین دراوی جیاوازی نێودەوڵەتی، ئاسودەیی وگونجاویی زیاتر دەبەخشێتە بەکارهێنەران لە کاتی کڕینی ئۆنلاین، گەشتکردن، یان پارەدان لە دەرەوەی عیراق.
کۆمپانیاکە مژدەیەکیش دەداتە بەکارهێنەرانی ئاسیاپەی، کە ماستەرکاردی فیزیکیی پلاتینیۆم بەبێ بەرانبەر و بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ هەر خوازیارێک کە داوای بکات، دروستدەکات.
هەریەك لە كوەیت و ئوردن و بەحرەین رایانگەیاند، بەرپەرچی هێرشی چەند موشەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان داوەتەوە.
لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەرباشوری وڵاتەكەی دورگەی لارك و گەروی هورمز ئێران هێرشیكردە سەر بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە بەحرەین و كوەیت و ئوردن.
سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، بە موشەكی بالیستی بنكەیەكی ئەمریكایان لە ئوردن كردوتە ئامانج و لە بەرامبەردا هێزە چەكدارەكانی ئوردن رایگەیاند، بەرپەرچی10 موشەكی بالیستی ئێرانیان داوەتەوە، سێ موشەكیش لە ناوچەی چۆڵدا كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە.
هاوكات، هێزی بەرگری ئاسمانی بەحرەین رایگەیاند، چەند هێرشێكی ئاسمانی و درۆنی ئێرانیان پوچەڵكردووەتەوە كە خاكی وڵاتەكەیانی كردبووە ئامانج.
لە لایەكی ترەوە، سوپای كوەیت رایگەیاند، بەرپەرچی هێرشی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان داوەتەوە كە لە ئاسمانی وڵاتەكەیاندا سوڕاونەتەوە.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی نیپاڵ و چین بۆ هەزار و 147 كەس بەرزبووەوە و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش بێسەروشوێنن.
بەپێی دوایین ئاماری دەستەی بەڕێوەبردنی باری لەناكاوی نیپاڵ و لێپرسراوانی هەرێمی تبت لە چین، ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەكەی نیپاڵ و چین بۆ هەزار و 130 كەس بەرزبووەتەوە، كە هەزار و 114یان لە نیپاڵن و 16 گیانلەدەستدانیش لە چین تۆماركراوە.
لەلایەكی ترەوە، لێپرسراوانی هەرێمی ئوتار پرادیش لە هیندستان رایانگەیاند، تا ئێستا 17 تەرمیان لە چەند ناوچەیەكی هاوسنور لەگەڵ نیپاڵدا دۆزیوەتەوە.
هاوكات، تا ئێستا چوار هەزار و 462 كەس تا ئێستا بێسەروشوێنن، كە سێ هەزار و 916 كەسیان لە نیپاڵ و 546 كەیان لە چینن.
وەك میدیاكانی چین و نیپاڵ باسی دەكەن، لەناو گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوواندا سەدان گەشتیاری بیانی هەن، كە ژمارەیان لە نیپاڵ 583 كەس و لە چینیش 261 كەسە.
ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ بۆ هەزار و 147كەس بەرزبووەوە