عێراق کوژران و دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند
٧ی ئایاری ٢٠٢١
ڕاشیگەیاند، ھەر لەو ھەڵمەتەدا چەند تیرۆریستێکیش دەستگیرکراون.
٧ی ئایاری ٢٠٢١
لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ژنێکی 30 ساڵ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر چەند هاووڵاتییەک و بەهۆیەوە دە کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیاری ئاژانسەکان، هێزەکانی پۆلیسی شارەکە ناچاربوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژنەکە تەقەبکەن و لە ئەنجامدا ژنەکە بریندار بوو.
تائێستاش ئامانجی هێرشەکە دیارنیە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لە هۆکاری پشت روداوەکە.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق سبەینێ یەکشەممە هەشتـی حوزەیرانی 2025 بە سەردانێکی رەسمی بەرەو فەڕەنسا بەڕێدەکەون.
مەبەستی سەفەرەکە بەشداریکردنە لە سێهەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانووسەکان کە لە شاری نیسی فەڕەنسا لە رێکەوتی 9 تا 13ی شەش بەڕێوەدەچێت.
وابڕیارە لەم سەفەرەدا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکە یاوەری سەرۆک کۆمار دەکەن.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی رونە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش چەندین جار ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە، وتی: ئێمە ئامادەیی بۆ پشکنینەکان ، بەڵام هەرچەشنە بێبەشکردنی گەلەکەمان لە تەکنەلۆجیا بە قبوڵنەکراو دەزانین.
مەسعود پزیشکیان لە دیداریدا لەگەڵ موراد نورلیۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی کازاخستان رایگەیاند، "ئێمە لەبەردەم خودادا کڕنوشمان بردووە، بۆ ئەوەی لەبەردەم هیچ کەسێکی تردا جگە لە خودا کڕنۆش نەبەین، هەروەها قبوڵ ناکەین کە ئەوانی دیکە بڕیار لەبارەی داهاتوو و چارەنووسی میللەتەکەمانەوە بدەن".
ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری ئێران هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران ئەمریکا کە دەڵێت؛ بەمزوانە عومان شوێن و کاتی خولی شەشەمی دانوستانەکان دیاریدەکات.