باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد: گروپە چەکدارەکان ئاشتی و ئارامی عێراق تێکدەدەن
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
ستیڤن ھیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد
ستیڤن ھیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، ڕایگەیاند، ھاوڵاتیانی عێراق بە سەرجەم پێکھاتەکانییەوە شایەنی ژیانێکی ئارامن، بەڵام لەگەڵ بەردەوامبوونی ھێرش و پەلاماری گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت، ئاشتی و ئارامی لە عێراق، سەقامگیر نابێت.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوای لە کوتلە سیاسییەکانیش کرد، پشتیوانی لە ھەوڵەکانی حکومەت بکەن بۆ سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی، لە عێراقدا.