راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی دوای بڕیارە سنووییەکانی بەغداد هۆشداری دەدات و دەڵێت؛ پێویستە حکومەتی عیراق ئاگادار بێت و نەبێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد موخبیری، راوێژکار و یاریدەدەری عەلی خامنەیی هۆشداری دایە حکومەتی عیراق، لەبارەی پرسی داخستنی دەروازە سنورییەکانی عیراق  و ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، پێوسیتە حکومەتی بەغداد لەم پرسەدا ئاگادار بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، نابێت حکومەتی بەغداد ببێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و جەختیشیکردوەتەوە، ئێران لە تاریکترین ساتەکانی عیراقدا لە پشتی بەغداد بووە  و پێویستە وریابن سەبارەت بە پرسی سنور.

راوێژکارەکەی خامنەیی لە پەیامەکەیدا، کە لە ئێکس بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت؛ یەکێتیی چارەنوس لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بنەمایەکی سەرەکییە لە سیاسەتی دەرەوەدا.

ئەو لێپرسراوە ئێرانییە رونیکردەوە، پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات ئەوە  ەخوازێت بەغداد لە پرسی سنورەکاندا وریابێت، بۆ ئەوەی نەبنە ئامرازێک بە دەست دوژمنان.