وەزارەتی بازرگانیی عیراق: بڕی 4.7 ملیۆن تۆن گەنم كۆگاكراوە
لاوان
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بڕی گەنمی كۆگاكراو لە عیراق گەیشتووەتە 4.7 ملیۆن تۆن و ئەوەش خواست لەسەر گەنم لە عیراق تا وەرزی داهاتووی كۆكردنەوەی گەنم پڕدەكاتەوە.
حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق بڵاویكردەوە، گەنمی كۆگاكراو لە عیراق پارێزراوە و كێشە و گرفتە نێودەوڵەتییەكانیش كاریگەری نەرێنییان لەسەری نابێت.
وتیشی، بڕی گەنمی كۆگاكراو لە عیراق گەیشتووەتە 4.7 ملیۆن تۆن و ئەوەش خواست لەسەر گەنم تا وەرزی داهاتووی كۆكردنەوەی بەرهەم گەنم پڕدەكاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەشڵێت، توانای وەرگرتنی پێنج سایلۆكەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی 300 هەزار تۆن گەنمە.



