عەبودی: بە رۆحێکی نیشتمانی و لەسەر بنەمای دەستور دەڕوانینە کۆبوونەوەی 'گفتوگۆکەی نیشتمانی'
ساکۆ سمکۆ
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وتەبێژی حکومەتی عیراق، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە حکومەت بە رۆحێکی نیشتمانی کە پشت بە دەستور دەبەستێت، دەڕوانێتە گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکەی سێشەممەی داهاتوو کە رێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لە ژێر چەتری سیستمی فیدراڵیدا، پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند: بە رۆحێکی نیشتمانییەوە دەڕوانینە گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکەی سێشەممەی داهاتوو، 1ـی 12ـی 2026 کە پشت بە دەستور ببەستێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی سەرجەم عیراقییەکان بخاتە پێش هەموو شتێکەوە.
وتیشی: رێزگرتن لە پێگەی دەستوریی هەرێمی کوردستان لە ژێر چەتری سیستەمی فیدراڵیدا، پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە، ئاماژەی بەوەش کرد کە کورد بەشێکی رەسەنە لە پێکهاتەی نیشتمانیی عیراق و هەموو عیراقییەکان لە ماف و ئەرکەکاندا یەکسانن.
ئەوەشی خستەڕوو: حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بنەما نیشتمانییەکان و بەرنامەی حکومەتەکەی لانادات و نە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، نە بەقاچاخبردنی نەوت یان پارە و نە بەهەدەردانی سامانی گەلی عیراق لە هیچ شوێنێکی خاکی عیراقدا جێگەی نابێتەوە.



