عەلی زەیدی پێناسی گومرگی بۆ سەرجەم كاڵا هاوردەكان بۆ 5% کەمکردەوە
لاوان
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆك وەزیرانی عیراق پێناسی گومرگی بۆ سەرجەم كاڵا هاوردەكان بۆ 5% كەم كردەوە و پێدانی دۆلاریشی بە گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێكدا زیاد كرد.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی رێوشوێنەكان بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ئابووری و رێكخستنەوەی سیاسەتی بازرگانی و پارە، عەلی زەیدی رێنمایی دەركردووە لە رۆژی 1ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە پێناسەی گومرگی بۆ سەرجەم كاڵا هاوردەكراوەكان دەبێتە 5%.
راشیگەیاندووە، زەیدی بانكی ناوەندی عیراقی راسپاردووە بە زیادكردنی پشكی گەشتیاران لە دۆلار، بە جۆرێك لە ساڵێكدا كە بتوانن 12 جار دۆلار بە بڕی سێ هەزار دۆلار بۆ هەر جارێك وەربگرن.
لە ئێستادا پێناسی گومرگی سەر كاڵاكان لە دەروازە سنوورییەكانی عیراق جیاوازە و بە تێكڕا لەنێوان سفر بۆ 3030یە، لەلایەكی تریشەوە پێشتر گەشتیاران تەنها شەش جار دەستیان بە دۆلار دەگەیشت.



