ترمپ: پشتگیریی لە هەوڵەکانی زەیدی دەکەم
ساکۆ سمکۆ
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، پشتگیریی لە هەوەڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن بۆ بنیادنانی عیراقێکی سەربەخۆ کە خۆی بڕیارە سیاسییەکانی خۆی بدات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە: ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرانسەری عیراقدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، پشتگیریکردنی زەیدی لە چوارچێوەی راگرتنی بەقاچاخبردنی نەوتی عیراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و خستنی هەموو چەکەکانە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتگیری لە هەوڵەکانی زەیدی بۆ بنیاتنانی عیراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و بەهێز کە خۆی بڕیارە سیاسییەکانی خۆی بدات، دەکەین.



