عەممار حەكیم: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی فایەق زێدان دەكەین بۆ گفتوگۆی نیشتمانی
ئاکام
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگەیاند، پێشوازی لە دانوستانی نیشتمانی دەكەن بۆ دەستپێكردنی دانوستان لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان.
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگەیاند، ئامانجی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستور و یاسادا.
جەختیشی كردووەتەوە، گفتوگۆ و پەنابردن بۆ دەستوور و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی نیشتمانی rێگای سەرەكین بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ناكۆكییەكان وپاراستنی یەكێتیی عێراق و مافی هەموو عیراقییەكان لە كوردستانەوە تا باشوور.
عەمار حەكیم راشیگەیاندووە، لێكتێگەیشتن، سازان و هاوبەشیی نیشتمانی تاكە ڕێگەن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بنیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی.



