وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پارێزراوە و نابەسترێتەوە بە هیچ دۆسیەیەكی دیكەی نێوان هەولێر و بەغداوە.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق جەختی كردەوە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پارێزراوە و دەستكاری ناكرێت، هەروەها نابەسترێتەوە بە هیچ دۆسێیەكی دیكەی نێوان هەولێر و بەغدادەوە، دڵنیایشیدا دەستەبەركردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و گەرەنتی دەستكارینەكردنی، فەرمانی عەلی زەیدیە.

هاوكات، ئاماژەی بەوەش كرد، حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، چەسپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرتاسەری عیراقدا.