قائیمقامیەتی سلێمانی شێوازی دابەشکردنی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێلی جیاکردەوە
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە وێستگەکانی دابەشکردنی غازی ماڵان (بوتڵ) و غازی ئۆتۆمبێل لە ناو شار لەیەکتر جیابکاتەوە.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانج لەم بڕیارە ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران، تاوەکو بەبێ دروستبوونی قەرەباڵغی و گرفت لە وێستگەکاندا غازیان دەستبکەوێت.
راشیگەیاند، 11 وێستگە غاز دابەش دەکەن، چوار وێستگەیان غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن و حەوت وێستگەیان غازی ماڵان دابین دەکەن.
بەپێی بڕیارەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی، دابەشکردنی غاز لە سبەینێوە بەم شێوەیە دەبێت:
ئەو وێستگانەی تەنها غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن:
وێستگەی دۆڵەڕووت
وێستگەی هەڵەبجە- تانجەرۆ
وێستگەی کانی گۆران
وێستگەی شا
ئەو وێستگانەی غازی ماڵان دابین دەکەن:
وێستگەی سەردەم
وێستگەی بینایی
وێستگەی برایەتی یەک
وێستگەی برایەتی دوو
وێستگەی کوردستان
وێستگەی فامیلی
وێستگەی قەیوان یەک


