وتەبێژی حکومەتی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە پلانەکانی حکومەتی عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد و ئاماژەی بەوەدا: بەدواداچوون بۆ هەموو گومانەكانی بەقاچاخبردنی نەوت لە جورف سەخر و ناوچەكانی تر دەكەین.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت و كاریش لەسەر ئەو زانیارییانە دەكەن كە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە 'جورف سەخر' تۆماری كردوون.

وتیشی: پلانمان هەیە بۆ چارەسەركردنی دۆسێی نەوتی بەقاچاخبراو لە 'جورف سەخر' و بەدواداچوون بۆ هەموو گومانەكانی بەقاچاخبردنی نەوت لەو ناوچەیە و لە تەواوی ناوچەكانی دیکە دەكەین.

ئەوەشی روونکردەوە، رێگە نادەن چیدی دۆسێی بەقاچاخبردنی نەوت درێژە بكێشێت.