وەفدێكی ئێران بۆ چارەسەركردنی دۆسێی جورف سەخر گەیشتووەتە بەغداد
ئاکام
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەفدێكی ئێران بە مەبەستی هێوركردنەوەی رەوشەكە و دانوستانی نێوان حكومەتی عیراق و گروپە چەكدارەكان لەبارەی جورف سەخر گەیشتووەتە بەغداد.
سەرچاوەیەك بە میدیاكانی راگەیاندووە، لە هەوڵێكدا بۆ كۆنترۆڵكردنی گرژییەكانی نێوان حكومەتی عیراق و حزبوڵای عیراق لەبارەی ناوچەی جورف سەخر و رێگریكردن لە ئاڵۆزبوونی رەوشەكە، وەفدێكی ئێران گەیشتووەتە بەغداد بۆئەوەی بە دانوستان و گفتوگۆ حكومەتی عیراق و گروپە چەكدارەكان بگەنە رێككەوتن.
سەرچاوەكە دەشڵێت، زەیدی پێداگرە لەسەر هەڵوێستەكانی كە داوای كشانەوەی گروپە چەكدارەكان لە جورف سەخر دەكات، بۆئەوەی بوار بۆ هێزە ئەمنییەكان بڕەخسێنرێت بچنە ناوچەكە و بەرپرسیارێتی دۆسێی ئەمنیی تێدا بگرنەئەستۆ.


