بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئابووری و ئەمنییەكان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و ناوچەیی كۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٣٠١)ی خۆی لە نووسینگەی شێخ د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدا.
بەشداربووان کۆی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنییان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، هەروەها پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی بودجەی گشتی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و دابینکردنی پێداویستییەکانی قۆناغەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هاوشانی تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کاری لیژنە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە شێوەیەک کە بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و هەماهەنگیی هاوبەش مسۆگەر بکات.
دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆبوونەوە فەرمییەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی میوانداریی شاندێکی پارێزگای سلێمانی کرد کە پێکهاتبوو لە جەنابی سەرۆک کۆمار بەڕێز نزار ئامێدی و بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەڕێز شاسوار عەبدولواحید؛ تێیدا بیروڕا سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکانی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش کرایەوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.
چوارچێوەی هەماهەنگی
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦