نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق و محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق، کۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاندووە، د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووە، هەروەها سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار سەبارەت بە سەقامگیری ناوچەکە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێن و قەیرانەکان کۆتاییانبێت.