نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق و عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بەغداد کۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، لە دیدارەکەدا خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبووە و تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی جێی بایەخی هاوبەش کرا و جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و بەهێزکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی.