داهاتی عیراق تا كۆتایی مانگی ئابی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 45 تریلیۆن دینار
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
داهاتی حكومەتی عیراق تا كۆتایی مانگی ئابی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 45 تریلیۆن دینار و 77%ی داهاتەكەش فرۆشتنی نەوت بووە.
سۆزان عەبدوڵا سەرۆكی دەستەی گشتیی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەكان رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 هێشتا لە قۆناغی ئامادەكردندایە و بەشداریی دەستەكەشیان لە پێداچوونەوە بە پرۆژەكە تەنها روكەش نییە و ئامانجیان بەدیهێنانی دادپەروەری و شەفافیەتە.
وتیشی، بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی عیراق، تا 31ی ئابی ئەمساڵ كۆی داهاتەكان گەیشتوونەتە 45 ترلیۆن و 355 ملیار دینار و لەو بڕەش زیاتر لە 34 تریلیۆن دیناری داهاتی نەوتییە بە رێژەی 77% و زیاتر لە 10 تریلیۆنیشی داهاتی نانەوتییە بە رێژەی 23%.
سەرۆكی دەستەی گشتیی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەكان راشیگەیاند، كۆی خەرجییەكان گەیشتووەتە نزیكەی 78 تریلیۆن دینار، كە لەو بڕە نزیكەی 75.8 تریلیۆن و 900 ملیار دینار و زیاتر لە سێ ترلیۆنیش خەرجی وەبەرهێنان بووە و كورتهێنانیش لە نێوان داهات و خەرجی زیاتر لە 33 ترلیۆن دینار بووە.



