لیژنەی دارایی تاوتوێی قەرزە گشتییەكان لە بودجەی 2027 دەكات
ئاکام
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی قەرزی گشتی، كۆبوونەوەیەكی بۆ تاوتوێكردنی قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 ئەنجامدا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكە بە سەرۆكایەتیی عودەی عەواد میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی قەرزی گشتیی لە وەزارەتی دارایی كرد بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسێیەک كە پەیوەندیدارن بە قەرزی گشتی و ئەو قەرزانەی لە رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی دارایی 2027دا هاتوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكە كۆی گشتیی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی و كۆی گشتیی گەرەنتی دراوەكان و هەروەها ئەو قەرزە ناوخۆیی و دەرەكیانەی لە بودجەدا پۆلێن كراون تاوتوێ كرد.
راشیگەیاند، لە میانی كۆبونەوەكە باس لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە قەبارەی پابەندبوونی دارایی ناوخۆیی و دەرەكییەكانەوە هەیە كرا لەگەڵ پێداچوونەوە بە قەرزی گشتی عیراق



