ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند،  بەشە بودجەی 2027ـی عیراق  نابێت بە شێوەی ئێستای بخەرێتە دەنگدانەوە و پێویستە لەسەر بنەمای رێژەی (%14.14)ـی دانیشتوانی عیراق دیاری بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوەنەوەی  ئەنجومەنی وەزیراند، بە ئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەی رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 و ئەنجامی دانوستانەکان کە وێڕای دۆسیەکانی نەوت و وزە لەگەڵ بەغدا بەڕێوەچون ئەنجامدا.

ئەنجومەنی وەزیران جەختدەکاتەوە، کە هەرێم قەوارەیەکی دەستوورییە و پێویستە بەشە بودجەکەی لەسەر بنەمای رێژەی 14.14٪ی دانیشتووان دیاری بکرێت.

هەروەها داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد رێگە نەدات رەشنوسەکە بەشێوەی ئێستای بخرێتە دەنگدانەوە بەرلە پێداچوونەوەی ورد؛ هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ وەفدی دانوستانکار دەربڕی بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.