دەستەی دەستپاكی فەرمانی گرتنی بۆ لێپرسراوێكی پێشوو لە سەڵاحەدین دەركرد
لازیا عەلی
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دەستەی دەستپاكی عیراق فەرمانی گرتنی بۆ لێپرسراوێكی پێشوو لە پارێزگای سەڵاحەدین دەركرد بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی بڕی سێ ملیار دیناری سوتەمەنی مۆلیدە.
دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كردووە لێپرسراوێكی پێشووی بەشی ژمێریاری پارێزگای سەلاحەدین دەستی بەسەر نزیكەی 3 ملیار دیناری تەرخانكراو بۆ سووتەمەنیی موەلیدەی فەرمانگەكاندا گرتووە بە بیانوی ئەوەی لە لایەن پارێزگارەوە دەسەڵاتی پێدراوە، دادوەری لێكۆڵینەوەش بەپێی ماددەی 316ی یاسای سزادان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە.
لە دۆسیەیەكی جیاوازیشدا لە هەمان پارێزگا، دەستەكە بەهەدەردانی سامانی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ئاشكرا كرد، بەهۆی دابینكردنی كۆمەڵێك ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو بێ ئەوەی پێویستیان پێیان بێت.
ئامێرەكانیش بە دەستلێنەدراوی بەجێهێڵدراون و مەترسیی تێكچونیان لەسەرە، لە ئێستادا رێكارە دادوەرییەكان بۆ لێپێچینەوە لە كەمتەرخەمان دەستیپێكردووە.


