فەرماندەیی هێزەکانی سنوری عیراق رایگەیاند هاووڵاتیەکیان بە زیاتر لە ملیۆنێک دیناری ساختەوە لە مەرزی شەلەمچە دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی سنوری هێزەکانی سنوری عیراق رایگەیاند، پۆلیسی گومرگی مەرزی شەلەمچە لە سنوری عیراق  و ئێران  تۆمەتبارێکیان بە ملیۆنێک و 300 هەزار دیناری ساختەوە دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە تەواوی پارە ساختەکە لە جۆری 25 هەزار دیناری بووە و ویستویەتی لە ناو خاکی عیراقدا ساغیبکاتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی سنوری عیراق پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رادەستی یاسا کراوە.

 ئەمە یەکەمجار نییە لە مەرزی شەلەمجە  دەست بەسەر پاری ساختەدا بگیرێت و هەفتانە چەندین تۆمەتبار بە تۆمەتی هێنانی مادی هۆشبەر و پارەی ساختە دەستگیر دەکرێن.