محەمەد مەولا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی شاری "دێربۆرن هایتس" لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، بەوەش بەپێی میدیا ناوخۆییەکان دەبێتە یەکەم ئەمریکیی بەڕەچەڵەک عیراقی کە لە مێژووی ئەو شارەدا ئەو پۆستە وەربگرێت.

مەراسیمی سوێندخواردنەکە لەناو هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی شارەوانی و بە ئامادەبوونی بەرپرسان و ژمارەیەک لە کەسایەتی عیراقی بەڕێوەچوو. 

مەولا بەڵێنی دا خزمەتی شارەکە و دانیشتووانەکەی بکات، پاشان لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەکە و ئامادەبووانەوە پیرۆزبایی لێکرا.