لە بەغداد عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و تۆم باراکی نێردەی ئەمریکا بۆ عیراق کۆبونەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵاییەکانی نێوان عیراق  وئەمریکا کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند،لە بەغداد عەلی زەیدی پێشوازی لە تۆم باراک کردوە و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکران

 ئاماژە بەوەشکراوە، باس لە هەوڵەکان بۆ  پشتیوانیکردن لە ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژوەندییەکانی هەردولا بکات کرا، بە جۆرێک گرژییەکانی ناوچەکە کەمبکاتەوە.

لای خۆشیەوە تۆم باراک لەبارەی کۆبونەوەکەوە، رایگەیاند بوو، خۆشحاڵە بە کۆبونەوەکە و سەقامگیری بەو سەرکردانە بەدی دێت،  کە رێگا سەختەکە هەڵدەبژێرن.