لەبەغداد پرۆژەیەك بۆ پاككردنەوەی سەرچاوەكانی ئاو راگەیەنرا
سەوسەن سەید
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حكومەتی عیراق بۆ رزگاركردنی ئاوەكانی لە پیسبوون، پڕۆژەیەكی گەورە لە بەغدادەوە رادەگەیەنێت
فەیسەڵ غازی بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لەفەرمانگەی ئاوەڕۆی بەغداد، رایگەیاند: پلانی فراوانكردنی وێستگەی پاڵاوتن و چارەسەركردنی ئاوەڕۆ لە چەند ناوچەیەكی بەغداد ئامادەكراوە و رۆژانە351 هەزار مەتر چوارگۆشە لە ئاوەكان پاك دەكرێنەوە.
هاوكات لەگەڵ ئامادەكاری بۆ بەكارخستنی پێنج وێستگەی پاڵنەر لەبەشی كەرخ، ئەوەش لە چوارچێوەی رێكارەكاندا بۆ كەمكردنەوەی فڕێدانی ئاوی پیس بۆ ناو رووبار و توندوتۆڵكردنی ژێرخانی ئاوەڕۆ.
ئەم جووڵانە دوای لێدوانەكانی وەزیری ژینگەی عیراق دێت، سەبارەت بە پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاو.



