سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە سعودیە دەکات و دەڵێت، " بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان پێشێلکردنی یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە".

دەقی پەیامەکە

سەرۆکایەتیی کۆمار سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە شانشینی عەرەبیی سعوودیە و بووە هۆی کەوتنەوەی قوربانی لەنێو هاووڵاتییانی مەدەنیدا، و جەخت لە رەتکردنەوەی تەواوەتیی سەرجەم ئەو کارە دوژمنکارییانە دەکاتەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی دەوڵەتان دەکەنە ئامانج و هەڕەشە لە ژیانی هاووڵاتییان و سەلامەتیی دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەن.

سەرۆکایەتیی کۆمار جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان پێشێلکردنی یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە، و پەرەسەندنێکە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی.

هەروەها سەرۆکایەتیی کۆمار جەخت لە گرنگیی باڵادەستکردنی زمانی دیالۆگ و چارەسەرە دیپلۆماسییەکان و کارکردن بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر دەکاتەوە، بە شێوەیەک کە ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

سەرۆکایەتیی کۆمار

یەکشەممە، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦