وەزارەتی دادی عیراق 200 فەرمانی گرتن و دەستبەسەرداگرتنی پارە و موڵك و ماڵی جیاوازی راگەیاند و دوپاتیشیكردەوە، هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانی عیراق بەردەوامن.

ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاندووە: بە ئامانجی گەڕانەوەی سامانی دزراوی عیراق، مانگی رابردوودا 200 فەرمانی گرتن و دەستبەسەرداگرتن بۆ موڵك لەلایەن دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەتەوە تۆماركراون و رێكاریی یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتەكە كار لەسەر فراوانكردنی هاوكارییە دەستوری و یاساییەكان دەكات لەگەڵ چەندین وڵاتدا، لەوانەش ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن تایبەت بە گواستنەوەی سزادراوان، هاوكاری دادوەری و گۆڕینەوەی زانیاری، ئەم هەوڵانە هاوتەریبن لەگەڵ هەنگاوەكانی وەزارەت بۆ بەدواداچوونی داواكراوان و گەڕاندنەوەی سامانی دزراوی عیراق.