حکومەتی عیراق داوای راگرتنی پێکدادانەکان دەکات
سەوسەن سەید
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حکومەتی عیراق، ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شای خالید لە شاری ریازی پایتەختی سعودیەی کردە ئامانج و بووە هۆی کەوتنی قوربانی و زیانی مادی.
صەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: ئەم دەستدرێژییە زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیەنێت، و جەختی لەسەر رەتکردنەوەی عیراق کردەوە بۆ هەر پەرەسەندنێکی سەربازی و توندوتیژی، بەتایبەت ئەو هێرشانەی کە شارنشینان و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.
عیراق داوای راگرتنی گشتگیرانەی کارە سەربازییەکانی کرد، بە ئامانجی دوورخستنەوەی هاووڵاتیان و گەلە براکەکان لە لێکەوتەکانی، و پاراستنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە هێرش و زیانەکان.
لە بەیاننامەکەدا پشتگیریی عیراق بۆ گفتوگۆ و تێگەیشتن وەک جێگرەوەیەک بۆ کاری سەربازی و توندوتیژی دووپات کرایەوە، هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلان، دابینکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی، ئاسمانی و زەمینی لە ناوچەکەدا، و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە ئابووری و گەشەپێدانەکان کرایەوە.



