سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ میدیاكانی عیراق ئاشكرایكردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرمان دراوە بە داخستنی ئاسمانی عیراق.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ داخستنێكی تەواوی ئاسمانی عیراق لە ئێستادا بوونی نییە، تەنها ڕێنماییەكان تایبەت بوون بە چۆڵكردنی فڕۆكەی مەدەنی كە تا ئێستاش هۆكارەكەی نادیارە.

پێشتر سەرچاوەیەك، ئاشكرای كردبوو دوو فڕۆكە گەڕێندراوەنەتەوە فڕۆكەخانەی نەجەف ئەوەش دوای ئەوەی ڕێگرییان لێ كرابوو بچنە ناو ئاسمانی ئێرانەوە.