وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق: چاودێریی بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە و مریشك و گۆشت دەكەین
یەحیا
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێریی بەرزبوونەوەی نرخی هێلكەو مریشك و گۆشت دەكات.
كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە، بۆ دابەزاندنی نرخەكان و زیادكردنی كاڵا لە بازاڕدا، حكومەت بڕیاریدا گومرگ و باج لەسەر هێنانی هێلكە، مریشك و ئاژەڵی زیندوو لابدات.
قوسەی حەتاب وتەبێژی وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەداوە، هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخەكان دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و هەندێك هۆكاری بازرگانی.
روونیشیكردەوە، وەزارەت پێشتر بۆ پشتیوانیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەكردنی تەماتە، خەیار و باینجانی قەدەغە كردبوو، بەڵام بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، لێژنە تایبەتەكان ڕۆژانە چاودێریی بازاڕ و نرخی كاڵاكان دەكەن و لە كاتی پێویستدا ڕێوشوێنی زیاتر دەگیرێتەبەر.


