وەزیری دارایی عیراق: پابەندین بە پێدانی موچە هەموو 30 رۆژ جارێك
کەژان
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، پابەندن بە دابینكردن و دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران هەموو 30 رۆژ جارێك.
فالح ساری وەزیری دارایی عیراق لە وتارێكیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: رێژەی داهاتە نانەوتییەكان لە بودجەی 2027دا دەگاتە 19% لە كاتێكدا لە بودجەی ساڵی رابدوودا 11% بووە.
وتیشی: حكومەتی عیراق كۆمەڵێك رێكاری گرتووەتەبەر، لەوانە تەرخانكردنی تریلیۆنێك دینار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی نیشتەجێبوون، جگە لە پێدانی شایستە داراییەكان بۆ پرۆژە تەواونەبووەكان بە تایبەتیش پرۆژەكانی ئاوەڕۆ.
وەزیری دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: پابەندن بە دابینكردن و دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران هەموو 30 رۆژ جارێك كە مانگانە بڕەكەی دەگاتە 7.7 تریلیۆن دینار.



