یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عیراق رووبەڕووی بارودۆخێکی دارایی سەخت بووەتەوە بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکان و دابەزینی داهاتەکانی نەوتدا.

کیلابی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتەکەی کازمی، بەپێچەوانەی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و ئەو کێشانەی هاووڵاتیان باجەکەیان دا، رادەستی حکومەتەکەی سودانی کرد بە بوونی دەستکەوتێکی نەقدی کە دەگەیشتە 70 ترلیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەش کرد: حکومەتی پێشوو قەرزی شایستەی نزیکەی 210 ترلیۆن دیناری رادەستی حکومەتی ئێستا کردووە، هاوکات لەگەڵ راگرتنی فرۆشتنی نەوت بۆ زیاتر لە شەش مانگ بەهۆی روداوەکانی گەروی هورمزەوە، و روونی کردەوە: ئەم گەشەسەندنانە وڵاتیان رووبەڕووی ئاڵنگاریی دارایی گەورە کردووەتەوە کە پێویستی بە گرتنەبەری رێکاری بەپەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنیان.

ناوبراو روونیشی کردەوە: حکومەتی ئێستا ئیدارەیەکی دارایی وەرگرتووە کە بەدەست کێشەی گەورەوە دەناڵێنێت، لە کاتێکدا عیراق بە شێوەیەکی بنەڕەتی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە بۆ دابینکردنی بودجەی گشتی و دانی موچەی فەرمانبەران، و ئاماژەی بەوەدا: بەردەوامبوونی پەککەوتنی داهاتەکانی نەوت مەترسی لەسەر توانای دەوڵەت دروست دەکات بۆ جێبەجێکردنی پێویستییە داراییەکانی.