هێڵی ئاسمانیی عیراق گەشەکردنێکی بەرچاو لە جوڵەی گەشتەکانیدا رادەگەیەنێت و لە مانگی ئەیلوولدا لە رێگەی زیاتر لە هەزار و 500 گەشتەوە، سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی زیاتر لە 271 هەزار گەشتیار.

گواستنەوەی ئاسمانیی عیراق گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت؛ کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی عیراق ئاماری گەشتەکانی مانگی ئەیلوولی رابردوو بڵاودەکاتەوە و جەخت لەسەر فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکانی دەکاتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی عیراق لە مانگی ئەیلوولی 2026دا چالاکییەکی بەربلاوی ئەنجامداوە، بە شێوەیەک لە رێگەی هەزار و 585  گەشتی راستەوخۆوە، 271 هەزار و 589 گەشتیاری بۆ وڵاتانی جیاوازی جیهان گواستووەتەوە.

لەلای خۆشییەوە، ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکان و ئامادەکاریی زیاتری گەشتی ئاسمانیی عیراق بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستەتر بە گەشتیاران.