کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دووی تر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە نێنەوا
سەوسەن سەید
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگریی عیراق کوژران و برینداربوونی چوار لە ئەندامانی هێزەکانی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نێنەوا راگەیاند.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دوو لە ئەفسەرانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە - فیرقەی حەوتی پیادە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی گەڕان و پشکنین لە باکوری بیابانی راوە لە باشوری نێنەوا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەکانی داعش کەژران، هاوکات دوو سەربازی تریش بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وتەبێژی وەزارەتەکە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی کەسوکاری کوژراوان کرد و جەختیشی کردەوە کە هێزەکانی سوپا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستان و سەقامگیرکردنی ئاسایشی وڵات.



