كەشناسیی عیراق: لە سبەینێوە باران بارین دەستیپێدەكات تا كۆتایی هەفتە
کەژان
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دەستەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێوە باران بارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
دەستەی كەشناسیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا پێشبنیەكانی خۆی بۆ رۆژانی داهاتوو ئاشكرایكردو رایگەیاند: لە سبەینێوە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و باكور و هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواو باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت،هەروەها هەرەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.
كەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەش كرد، شەپۆلی بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارینیش لە سەرانسەری عیراقدا هەیە و لەگەڵ بارانەكەدا پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.



