میدیای ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات، سوپای وڵاتەكەیان سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی عیراق.
بەپێی زانیارییەكانی راپۆرتەكە، واشنتۆن گڵۆپی سەوزی بۆ تەلئەبیب هەڵكردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییانە، بەتایبەت دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

ئاماژە بەوەش كراوە، كشانەوەی ئەمریكا بووەتە هۆی كردنەوەی رێڕەوێكی راستەوخۆ لە تارانەوە بۆ لوبنان، كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە بۆ گواستنەوەی هاوكاریی سەربازی و دارایی بەكاردەهێنرێت.