باسم محەممەد خەزەیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت هەوڵی دابینکردنی دارایی پێویست دەدات بۆ کڕینی کەشتیی گواستنەوەی نەوت بۆ کۆمپانیای کەشتییەکانی نەوتی عیراق، بە ئامانجی پشتگیریکردنی پرۆسەی هەناردەکردن و زیادکردنی داهاتی دارایی.

وەزیری نەوت لە لێدوانێکدا رایگەیاند: خاوەندارێتیکردنی کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت رۆڵی بەرچاو دەگێڕێت لە گەشەپێدانی کۆمپانیاکە و بەهێزکردنی تواناکانی لە راپەڕاندنی پرۆسەی گواستنەوەی نەوتی خام، جگە لە دەستکەوتی ئابوری و بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی وڵات.