چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا بڕیاریدا حوزەیرانی 2027 دوا مۆڵەت بێت بۆ چارەسەركردنی دۆسێی چەك.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەسەر داوای عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا و بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ئێستا و قۆناغی دوای رۆژی سەروەریی، لە راگەیەندراوێكیشدا ئاماژەی بەوەكردووە، 30ی حوزەیرانی 2027 دوا مۆڵەتە بۆ چارەسەركردنی دۆسێی چەك و هەموو لایەنەكانیش لەسەر ئەوە رێككەوتوون،  داواشی لە هەموو لایەنەكان كردووە پابەندی هێوركردنەوەیەكی رەوشەكە كەبن.

لایەنەكانی ئامادەبووی كۆبوونەوەكە ستایشی هەڵوێستی ژمارەیەك گروپە چەكدارەكانیان كرد و پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشیان بە وادەی كشانەوە لە عیراق و لەناوبردنی تیرۆردا بەرز نرخاند، جەختیشكرایەوە لە توانای حكومەت و دامەزراوەكانی بۆ پاراستنی هەموو پێكهاتەكانی عیراق و دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ وەبەرهێنان.