گەشتی ئاسمانیی هێڵەکانی ئێران بۆ عیراق دەستپیدەکاتەوە؛ تەنها لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەفدا دەبێت و رۆژانە 40 گەشت ئەنجام دەدەن.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، بە هەوڵەکانی عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى عیراق و بە رەزامەندی ئەمریکا، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە رێگەی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بۆ عیراق دەستپیدەکەنەوە.

ئاماژەیان بەوەکردوە، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئامانج لێی گواستنەوەی گەشتیار و زیارەتکارانە و تەواوی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەگرێتەوە، جگە لە کۆمپانیای ماهان ئێر.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر، لە رۆژت 23ـی9ـی 2026 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هاتنی فڕۆکەی ئێرانی بۆ عیراق قەدەغە کردبوو، بەڵام بە هەوڵی عەلی زەیدی واشنتۆن  رازیبووە بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.