راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، عێراق ئێستا هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغێكی نوێ و  هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانان.

قاسم عەبودی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، لە قۆناغی سەركەوتن بەسەر داعشدا دەچنە قۆناغی چەسپاندنی توانای عیراق بۆ رێگریكردن لە گەڕانەوەیان و بەشداریكردنی كارا لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەدا.


وتیشی، دەسەڵاتی دادوەریی خاوەن ئەزموونێكی زۆرە بەهۆی قەبارەی ئاڵنگارییەكان كە هیچ دادگایەكی جیهان رووبەڕووی نەبووەتەوە،  لەسەر ئەو بنەمایشە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی دادگاییكردنی 62 تۆمەتباری بیانی سپاردووە بە عیراق.


دەشڵێت، حكومەت جەخت لە  پابەندبوون خۆی بۆ كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكاتەوە بە مەبەستی لەناوبردنی یەكجاریی داعش