باڵیۆزی عیراق لە ئێران: گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو وڵاتە دەستپیدەکاتەوە
بڵند
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دوای راگرتنی گەشتی هێڵەکانی ئێران بۆ عێراق، باڵیۆزی عیراق لە ئێران رایگەیاند، لە 24 سەعاتی داهاتودا گەشتەکانی نێونا هەردوو وڵاتە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە دەستپێدەکاتەوە
یاسر عەبدولزەهرا حەجاج، باڵیۆزی عیراق لە ئێران رایگەیاند کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە 24 سەعاتی داهاتوودا دەرگاکانی بەڕوی فڕۆکە ئێرانییەکاندا دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمە وەک هەنگاوێکە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوەی لە رابروودا راگرتنیان ڕاگەیاندرابوو.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە 25ی ئەیلوولدا، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نەجەف بەپێی رێنماییە رەسمییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەموو گەشتە هاتووەکان و رۆشتووەکانی لەگەڵ ئێراندا تا ئاگادارکردنەوەیەکی تر راگرتبوو.
لە ئێستادا، بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵیۆزی عیراق لە ئێران، بڕیارە نوێیەکە ئاساییکردنەوەی خێرای پەیوەندییە ئاسمانییەکانی نێوانیان هەردوو وڵاتی بەدوادا دێت.



