لە روداوێکی ئەمنیدا لە سنووری ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکووک، گولە هاوەنێک لە دەشتاییەکانی گوندی "مەلەحە" کەوتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییە ئەمنییە سەرەتاییەکان، ئامانجی شوێنی کەوتنەخوارەوەی گولە هاوەنەکە ناوچەیەکی لەوەڕگای مەڕوماڵات بووە لە دەرەوەی گوندەکە؛ لە ئەنجامی تەقینەوەکەشدا ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دەزگا ئەمنییەکان رێکاری لێکۆڵینەوەی بەپەلەیان لە شوێنی روداوەکە دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی هاویشتن و سەرچاوەی دەستڕێژەکە، تاوەکو ئێستاش روون نەبووەتەوە کە ئایا کردەوەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی داعشەوە ئەنجامدراوە یان بەهۆی هەڵەی مەشق و جووڵەی سەربازیی هێزە فیدراڵییەکانەوە رویداوە.