لە عیراق 30ی ئەیلوول تا 3ی تشرینی یەکەم کرا بە پشووی رەسمی
سەوسەن سەید
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
حکومەتی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە راگەیاندنی پشووی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 30ی ئەیلوول تا رۆژی شەممە 3ی تشرینی یەکەم.
ئەم پشووە وەک رێزلێنان و ئاهەنگگێڕانێکە بە بۆنەی "رۆژانی سەروەری" کۆماری عیراق.
چاوەڕوان دەکرێت لە 30ی ئەیلوولدا، عیراق بە رەسمی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش رابگەیەنێت، ئەو هاوپەیمانییەی کە دوای نیوەی ساڵی 2014 و لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی چوار شاری عیراق لەلایەن ئەو رێکخراوەوە پێکهێنرا.
.



