سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەولەویەتی حوكمڕانییان ئەوەیە چەك لە دەستی دامەزراوە دەستوورییەكاندا بێت.

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئەركی سەربازیی هاوپەیمانان، پەیوەندییەكان بۆ هاوكاریی ئابووری و گەشەپێدان دەگۆڕێن.

وتیشی، بەهۆی لێكەوتەكانی جەنگ و گرفتی هاتوچۆی كەشتیوانی نرخی سوتەمەنی بەرزبووەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشدا: دیدگای ئێمە لە قۆناغی ئێستادا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە شكۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنینەوە و دامەزراوەكانی بەهێز بكەین كاری لەپێشینەی لەگەڵ كۆتایهاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق، پەیوەندیمان لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەكانمان لە هاوكاری سەربازییەوە دەگوازینەوە بۆ هاوكاری ئابووری و گەشەپێدان.