وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، عیراق و توركیا گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی 512 سزادراوی توركی بۆ ولاتەكەیان دەكەن.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ موراد كۆزكلو، ڕاوێژكاری نوێی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەكی یاسایی و دادوەری، لە سەروویانەوە رەوشی زیندانییە توركەكان لە چاكسازییەكانی عیراق، لەگەڵ رەوشی زیندانییە عیراقییەكان لە توركیا و ئەگەری ئاڵوگۆڕی سزادراوان لە تەواوی تاوانەكاندا جگە لە سزای سێدارە.

لعێبی روونیشیكردەوە، ژمارەی سزادراوانی توركی لە عیراق دەگاتە 512 كەس، رێكاری پێویستیش گیراوەتەبەر بۆ گەراندنەوەیان بۆ وڵاتەكەیان  ، تاوەكو ،سزادراوان بتوانن ماوەی سزاكانیان لە وڵاتی خۆیان تەواو بكەن.